ڤيديۆ.. ميرێكى سعووديه به‌م جۆره گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
مير ناسر سوڵتان ناسر عه‌بدولعه‌زيز، يه‌كێك له ميره‌كانى بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى عه‌ره‌بستانى سعووديه به رووداوێكى هاتوچۆ گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ميره له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا دوسرى هاوڕێيدا بووه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكيان گيانيان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى عه‌ره‌بستان ئه‌و ميره له تائيفه‌وه ويستوويه‌تى بچێته مه‌ككه بۆ ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى خواپه‌رستى و عه‌مره كردن.
ديوانى پاشايه‌تى سعوديه له به‌ياننامه‌يه‌كدا پرسه‌ى ئاراسته‌ى مير ناسر سوڵتان ناسر عه‌بدولعه‌زيز كردووه.