وڵاتێكى ئه‌وروپى له تووشبوون به ئايدز يه‌كه‌مه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ى نه‌خۆشى نه‌مانى به‌رگرى له‌ش ناسراو به ڤايرۆسى ئايدز، له وڵاتانى ده‌رياى به‌ڵتيك رايگه‌ياند، لاتڤيا له ريزبه‌ندى وڵاتانى تووشبوو به ئايدز پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه.
به گوێره‌ى راپۆرتى كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌و وڵاته‌ى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا له ئاستى يه‌كێتييه‌كه‌دا پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ركه‌وتووه لاتڤيايه كه نزيكه‌ى حه‌وت هه‌زار تووشبووى ئايدزى هه‌يه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تا يه‌كى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، له لاتڤيا 6 هه‌زار و 972 كه‌س تووشى نه‌خۆشى ئايدز بوون و تۆمار كراوون، ئه‌مه له كاتێكدايه ژماره‌ى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته ته‌نيا نزيكه‌ى نيو مليۆن كه‌سه.