عه‌بادی هۆشداری ده‌داته توركیا
K24 – هه‌ولێر
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال هۆشداری ده‌داته توركیا له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه.
عه‌بادی له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند "توركیا ناوچه‌ی شنگالی بۆردومان كرد و 5 پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا و 7 دیكه‌شی بریندار بوون، له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه هۆشداری ده‌ده‌ینه توركیا، كه ئه‌و هێرشه هیچ پێویست نه‌بووه".
عه‌بادی له لایه‌كی دیكه‌وه له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك، "هێرشی هه‌وایی توركیای بۆ سه‌ر خاكی عێراق له ناوچه‌ی شنگال شه‌رمه‌زاركرد، كه به‌هۆیه‌وه قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و پێشێلكردنێكی مه‌ترسیداری سه‌روه‌ری عێراقه و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌مای دراوسێتیی باشه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، " ئێستا كاتی ریفراندۆم نییه. ئێمه له عێراق هاوبه‌شین و پێویسته پێكه‌وه كار بكه‌ین، له وڵاتێكدا ده‌ژیت، بۆیه پێویستمان به بڕیارێكی یه‌كگرتوو هه‌یه".
گووتیشی "له هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیی قووڵی سیاسی هه‌یه، به به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ئۆپۆزسیۆن و په‌رله‌مان چۆن ده‌توانن پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن. من سه‌رۆكوه‌زیرانی ته‌واوی عێراقییه‌كانم. ریفراندۆم له به‌رژوه‌ندیی ئابووری، سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه. زۆرێك له به‌رپرسانی كورد ئه‌وه ده‌زانن، به‌ڵام توانایی ئه‌وه‌یان نییه بڵێن. ده‌ترسم ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو به‌ده‌ستیانهێناوه له ده‌ست بده‌ن. نزیكترین كه‌سیان به‌غدا و عێراقه. هیوای به‌ره‌و دوا رۆیشتنیان ناكه‌م".
هه‌ر له باره‌ی هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه، داوای هه‌ڵویستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق "هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال به پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی دراوسێتی باش" به‌ناو ده‌كات.
ده‌شڵێ "ئه‌وه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و بێ ده‌نگی لێناكرێت".
فرۆكه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو چیای شه‌نگالیان بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و حه‌وتی دیكه‌شی برینداربوون.