به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - ھەولێر
به كاریگه‌ری زیانه مه‌زنه‌كانی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، تۆمی هایوه‌رد، ده‌ست له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه به‌رده‌دات و ستیڤن وایتی، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فاینه‌نشڵ تایمزی بەریتانی، به كاریگه‌ری زیانه مه‌زنه‌كانی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی له كیڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق، به‌تایبه‌تی داكه‌وتنی به‌رهه‌م و یه‌ده‌گی نه‌وتی، به‌های پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له یانزە پاوه‌ند و 44 پێنسه‌وه، هاتووەته سه‌ر ته‌نها 75 پێنس.
هایوه‌رد كە ساڵی 2011، بووه به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، رایگه‌یاندووه كە ئیستا هه‌رێمی كوردستان باشتر شایسته داراییه‌كانیان ده‌داته‌وه، بۆیه دۆخه‌كه باشتره.
گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، ستیڤن وایتی وه‌كو جێگره‌وه ده‌ستینشان كردووه و ستیڤن له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه، ژینگه‌ی كاركردنی گه‌نه‌ڵ ئینێرجی له چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر دژوار بووه، به‌ڵام باوه‌ڕی وایه توانای نوێبوونه‌وه‌یان هه‌یه و هه‌لی زۆر باشیشیان له به‌رده‌مدایه.