یەپەگە: 20 شەڕڤان لە چیای قەرەچووخ شەهیدبوون

زیانێكی زۆریش به‌ باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌گه لە بەشی میدیا‌ كه‌تووه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر چیای قەرەچووخ لە رۆژئاوای کوردستان، 20 شەڕڤان شەهیدبوون.

رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە روونیکردەوە، بەهۆی بۆردوومانکردنی فەرماندەیی گشتی یەپەگە لە چیای قەرەچووخ لە نزیک دێرک، 20  شەڕڤان شەهیدبوون و 18 دیکەش برینداربوون، کە برینی سێیان سەختە.

رێدوور جەختیکردەوە، جیا لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکانیان کەوتووە، بە تایبەتی باڵەخانەکانی میدیای یەپەگە.