ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى: يه‌كێتى له هه‌ستيارى قۆناغه‌كه تێگه‌يشتووه
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشیازێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌داته یه‌كێتیی و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت: یه‌كێتیی له هه‌ستیاری قۆناغه‌كه تێگه‌یشتووه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیتیی نشتیمانی كوردستانیش رایده‌گه‌ینێت پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به به‌رپرسیارێتييه‌وه له‌م دۆخه بڕوانن.
هاوكات، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی له ھەرێمی کوردستان, بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەرده‌بڕێت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه شۆڕش حاجی گوته‌بێژی فه‌رمیی گۆڕان بۆ كوردستان 24 جه‌ختده‌كاته‌وه: كه ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌رگایان دانه‌خستووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە بزوتنەوەی گۆڕان لەماوەی رابردوودا رەتی کردەوە پێشوازی لە شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکات سەبارەت بە مژاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.