داھاتی نەوتی عێراق لە ئاداری رابردوو نزیكەی 5 ملیار دۆلار بووە

ھەر بەرمیلی نەوتی عێراق بە (47,188) دۆلار فروشراوە

K24 - ھەولێر

عێراق لە مانگی ئاداری رابردوو بایی 4.766 ملیار دۆلار نەوتی فروشتووە و ھەناردەی نەوتەكەشی 101 ملیۆن بەرز بووەوەتەوە.

عاسم جیھاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند "مانگی ئاداری رابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور 99.5 ملیۆن بەرمیلی نەوت فروشراوە و داھاتەكەشی 4.697 ملیار دۆلار بووە".

گوتیشی "لە كەركوك 1.5 ملیۆن بەرمیلی نەوت لە مانگی ئاداری رابردوو فرۆشراوە و داھاتەكەشی 69 ملیۆن دۆلار بووە".

ھەر بەرمیلی نەوتی عێراق بە (47,188) دۆلار فروشراوە و لە لایەن 32 كۆمپانیای جیھانی لە بەندەری بەسرە و خۆر و جەیھانی توركی گواستراوەتەوە.