چیای قەرەچووخ قەندیلی پەکەکە لە رۆژئاوای كوردستان
K24 - ھەولێر
دوای ھێرشەكەی توركیا بۆ سهر شنگال له باشووری كوردستان و چیای قهرهچووخ له رۆژئاوای كوردستان، ئێستا ناوی چیای قەرەچووخ زیاتر لە ھەر كاتێكی تر دێتە بەر زمان، كوردستان24 لە راپۆرتێكدا بەشێك لە نھێنییەكانی ئەو چیایە دەخاتەڕوو.
قەرەچوخ 700 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، لە باکوورەوە دەڕوانێتە دەشتی هەسنا، کە بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە لێواری رووباری دیجلە، بە دەشتێکی بە پیتی کشتوکاڵی ناسراوە، لە رۆژهەڵاتییەوە باشووری کوردستان، لە باشوورییشیەوە دەڕوانیتە سەر دەشتی کۆچەران کە هەتا باکووری رۆژئاوایی چیای شنگال درێژ دەبێتەوە.
لەلایەن دەسەڵاتداری رۆژئاوای کوردستان، بەفەرمی راگەیەندراوە کە بارەگای فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ناوەندی میدیایی رۆژئاوای کوردستان، تەلەفزیۆن و رادیۆکانی رۆژئاوا و ناوەندی پەیوەندییەکان لەسەر لوتکەی ئەو شاخەن.