دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار به‌رامبه‌ر فروشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار بۆ فروشتنی دوو ژماره‌ی ئۆتۆمبێل درایه بزنسمه‌نێكی به ره‌گه‌ز به‌نگلادیشی، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه تابلۆیه‌كانی بفرۆشێت كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ماوه‌ی كڕینی هه‌ردوو ژمارەكە له زیادكردنێكی ئاشكرا له به‌حرێن تێپه‌ڕیبوو.
به‌رپرسی زیادكردنی ئاشكرا، سێ جار له ته‌خته‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو كه‌سێك رابگه‌یه‌نێت كه ئەم كەسە تابلۆی ئۆتۆمبیل ژمارە 600000 به ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار كڕی.
ئه‌و كه‌سه (امان عبدالرحمن حنيف) بزنسمانێكی به ره‌گه‌ز به‌نگلادیشییه كه 22 ساڵ به‌ر له ئێستا له به‌حرێن ده‌ست به كاری به‌ڵێنده‌ری كرد و دواتر بووه یه‌كێ له گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ر له چه‌ندین بواری جیاواز.
حه‌نیف هه‌ر له‌م زیادكردنی ئاشكرادا، ژماره تابلۆی 600600 به 150 هه‌زار دیناری به‌حرێنی كڕی.
قازانجی دوو به‌رامبه‌ر بۆ فرۆشتنی ره‌تكرده‌وه
كاتێ كە بزنسمەنێكی بەحرێنی له به‌رامبه‌ر پێدانی 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار داوای كڕینی هه‌ردوو ژماره‌كه‌ی كرد، حه‌نیف به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه " ژماره‌كانم به‌رامبه‌ر ملیۆنێك دیناری به‌حرێنی ( 2 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار) نافروشم."
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه "خاوه‌ندارێتی ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ن وه‌به‌رهێنانێكی سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنان، ئه‌و ژمارانه‌م كڕیوه، نه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ی كورتخایه‌ن، چونكه چه‌ندین ژماره‌ی نایابی دیكه‌م هه‌یه له ژماره‌ی پلاكی ئۆتۆمبێل و مۆبایل".
له یه‌كه‌م زیادكردنی ئاشكرای ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له به‌حرێن، زیاتر له 600 كه‌س به‌شدار بوون و نزیكه‌ی 300 تابلۆ له زیادكردنی ئاشكرا تۆماركران و زنجیره تابلۆیه‌كانی ئۆتۆمبێل له ژماره‌ی 600000 ده‌ستپێده‌كات.
حه‌نیف كه خاوه‌نی تابلۆی به نرخی دوو ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلاره، به‌شداری له زیادكردنی ئاشكرای داهاتوو ده‌كات كه له پێناو یارمه‌تیدانی بودجه‌ی حكومه‌ت رێكده‌خرێت.