تيلرسيۆن: سه‌رۆكى كۆرياى باكوور ژيره و شێت نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا, ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياند، چين ئه‌مريكاى ئاگاداركردووه‌ته‌وه, كه هۆشدارى داوه‌ته كۆرياى باكوور.
به گوێره‌ى لێدوانى تيلرسۆن, چين به به‌رپرسانى كۆرياى باكوورى راگه‌ياندووه, ئه‌گه‌ر تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى ئه‌نجام بده‌ن, سزاى زياتريان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
تيلرسۆن بۆ كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكايى گوتيشى: به گوێره‌ى راپۆرته‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور شێت نييه و سياسه‌تمه‌دارێكى ژيره و ره‌نگه بكرێت دانووستانى له‌گه‌ڵ بكرێت.
به‌رپرسانى ئه‌مريكا پێشتر بڵاويانكردبوويه‌وه, ستراتيژى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور ئه‌وه‌يه فشارى زياترى بخرێته سه‌ر و ناچار بكرێت, ده‌ستبه‌ردارى پێشخستنى پرۆگرامى ناووكى وڵاته‌كه‌ى بێت.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاشكراشيان كردووه, ئه‌مريكا ده‌رگاى گفتوگۆى به رووى كۆرياى باكووردا واڵا كردووه.