په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا نيقابى قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به ياسايه‌كى نوێ پۆشينى نيقابى ژنانى له شوێنه‌كانى كاركردن قه‌ده‌غه‌كرد و به گوێره‌ى بڕياره‌كه ده‌بێت ژنانى كارمه‌ند رووى خۆيان هه‌ڵماڵن.
به گوێره‌ى ياساى باو, پێويسته ئه‌نجوومه‌نى ويلايه‌ته‌كانى ئه‌ڵمانيا ياسا نوێيه‌كه په‌سند بكه‌ن, كه هه‌ريه‌ك له سه‌رباز و فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له رووداپۆشين قه‌ده‌غه ده‌كات.
به گوێره‌ى ياساكه پێويسته ئه‌و ژنانه‌ى نيقابيان كردووه, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارمه‌ندى ده‌وڵه‌تيش نه‌بن, روويان هه‌ڵماڵن بۆ سه‌لماندنى ناسنامه و له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر داوايانلێكرا نابێت سه‌رپێچى بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له ياسا نوێيه‌كه ده‌گرن, له‌و بڕوايه‌دان ياساكه سنوورداره و ئه‌و كه‌سانه‌ى ياساكه ده‌يانگرێته‌وه ژماره‌يان زۆر كه‌مه.