بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی لالیگا گه‌یشته رێككه‌وتن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌رگركارێكی لای چه‌پی یانه‌ی ئالاڤێس په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ سیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سیۆ هێرناندێز ده‌بێـته شوێنگره‌وه‌ی جۆردی ئالبا، هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریدیشی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام له پێناو بارسێلۆنا یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
سیۆ هێرناندێزی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له دایكبووی شاری مارسیلیای فره‌نسایه و یاریزانی تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نساشه، یاریزانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئالاڤێس ده‌كات.