نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیك له ئیستانبوڵ كرد و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببێته‌وه.
رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی توركی له زاری سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه ئه‌ردۆغان ئه‌مرۆ كاتژمێر 16:00 پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیك له ئیستانبوڵه كه تایبه‌ته به پرسه‌كانی وزه، ئابووری، دارایی و ئه‌منی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، سه‌رۆك كۆماری توركیا به توندی هێرشیكرده سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و به مرۆڤكوژ ناوی برد و به هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی سوریای زانی.
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گووتی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له باكووری سوریا قبووڵ ناكه‌ین، كه ئاماژه‌یه‌كه به رۆژئاوای كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له‌م به‌شه‌ی كوردستان.
له باره‌ی عێراقیش، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات، ئاینزاییه و ئه‌م وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.