زێدان له باره‌ی یاری داهاتوویان هاته ده‌نگ
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاریزانه‌كانی له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه له بارودۆخێكی نایاب دان، ده‌شڵێت: مانگ و نیوێكمان بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره له‌پێشه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017، زه‌ینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان ده‌ڵێت: له وه‌رزی ئه‌مساڵ تووشی زه‌حمه‌تی زۆر هاتووین، به‌ڵام یاریزانه‌كان راهاتوون و چێژ له كێبڕكێیه‌كان ده‌كه‌ن.
له باره‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: كاتێك منیش یاریزان بووم كێشه‌م هه‌بووه، ده‌شزانم سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان حه‌زیان له یاریكردنه، به‌ڵام سیاسه‌ت و پلانی یانه‌كه من دایده‌ڕێژمه‌وه، چونكه من راهێنه‌رم.
له باره‌ی كریستیانۆ، زیزۆ ده‌ڵێت: كریستیانۆ نایابترین هێرشبه‌ری یانه‌كه‌مانه، ئه‌و ده‌توانێت له هه‌موولایه‌كی پێشه‌وه فشار دروست بكات، له ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له شوێنی یاریزانه‌كان ناكه‌م، به‌هه‌مان شێوازی پێشوو یارییه‌كانی داهاتوومان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، له باره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی ئیسكۆ، زیزۆ ده‌ڵێت: نامه‌وێت ئه‌و گفتووگۆیانه‌تان بۆ باس بكه‌م كه له نێوان من و ئیسكۆ و یاریزانه‌كانی دیكه كراوه، ته‌نیا ده‌ڵێم، ئیسكۆ یاریزانێكی كاریگه‌ری یانه‌كه و متمانه‌ی ته‌واومان پێیه‌تی.
له باره‌ی داهاتووی پیپی، راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی شایانه ده‌ڵێت: پیپی ئێستا پێكانی هه‌یه و هیوادارم پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، ناشزانم بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م یاریزانه ده‌مێنێـته‌وه یان نا؟.
له باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا، زێدان ده‌ڵێت: هه‌رگیز له ئێستادا بیرم له‌م شته نه‌كردۆته‌وه و حه‌زیش به‌م جۆره پرسیارانه ناكه‌م.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له باره‌ی لێدوانه‌كانی میشێلی راهێنه‌ری مه‌له‌گا كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه حه‌ز ده‌كات ریال مه‌درید ناسناوی لالیگا بباته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ ده‌ڵێت: ئه‌م قسانه دڵی من خۆش ناكه‌ن و دڵنیام له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه كاتێك به‌یه‌ك ده‌گه‌ین، راهێنه‌ری مه‌له‌گا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت له دژی ئێمه ده‌یكات.
بڕیاره له هه‌فته‌ی 35ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێژ 17:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ڤالێنسیا بكات.