توێژینه‌وه‌یه‌ك: برسیبوون ئاستی زیره‌كی زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كاریگه‌ری هۆڕمۆنی برسیبوون له‌سه‌ر مێشك ده‌رده‌كه‌وێت و توێژه‌رانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به رۆژوو گرتن و برسیبوون، ئاستی زیره‌كی زیاد ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه زانایان ئه‌نجامییانداوه، هۆڕمۆنی برسیبوون، خانه‌كانی مێشك بۆ فراوانبوون هانده‌دات.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، زانایان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هۆڕمۆنی برسیبوون، یاخود هۆڕمۆنی گریلین، له یه‌ك كاتدا، هه‌ستی خواردن "شهیه" ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی فراوانبوونی خانه نوێیه‌كانی مێشكیش ده‌دات، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیره‌كی كه‌سانی به رۆژوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی برسیبوونه.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش، زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له كاتی برسیبوونییان، توانای فێربوون و بیركه‌وتنه‌كه‌یان باشتر ده‌بێت و زیره‌كتر ده‌بن.
زانایان له هه‌وڵدان هه‌مان تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤیش ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت یان نا.
سه‌رچاوه: رامبله‌ر - RT