زێدان هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
زینه‌دین زێدان، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، داوا له هاووڵاتییانی فه‌ره‌نسا ده‌كات، له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن، ده‌نگ به ماری لۆپین، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتمانی توندڕه‌وی فه‌ره‌نسا نه‌ده‌ن.
زێدان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، هه‌مان هه‌ڵوێستی ساڵی 2002ی هه‌یه و هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كانی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی توندڕه‌و نه‌بووه.
زێدان گوتی: "بیری رادیكاڵی هیچ كاتێك خێری به‌دواوه نه‌بووه و پێویسته به گوێره‌ی توانا له ده‌نگدان به لوپین دووربكه‌وینه‌وه".
له خوولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، له كۆی 11 كاندید، ته‌نها ئیمانویڵ ماكرۆن و مارین لۆپین گه‌یشتوونه‌ته خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كه بڕیاره رۆژی 7ی ئایار/ مایۆی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و دوو كاندیدكه كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بكه‌ن.