پاپا فره‌نسیس: ئايين به‌ردی بناغه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گه‌یشته میسر و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه و دواتريش به‌شداری له ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات.
پاپا فره‌نسیس له وتارێكیدا له میسر رایگه‌یاند، به‌بێ دانپێدانان به ئایین، مرۆڤایه‌تی به ئاشتی ناگات و دووپاتیكرده‌وه، توندوتیژی واتا ئینكاركردنی ئایینه راسته‌قینه‌كان.
پاپا فره‌نسیس، له‌و سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر كۆبووه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین زانكۆی ئیسلامی له جیهان، به‌شداری له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ئاشتی كرد.
ھەروەھا پاپای ڤاتیكان لەو سەردانەیدا چاوی بە تاوادرۆسی دووەم رابەری رۆحی قیبتییەكانی میسر دەكەوێت.
ھاوكات لە لایەن میسرییەكانەوە بە رۆژێكی مێژوویی دادەنرێت لە بەر ئەوەی لە ناوچەكەدا زۆرترین رێژەی كریستیانەكان لە وڵاتی میسر دەژین و لە ماوەی رابردووش‌دا سێ ھێرشی تیرۆریستی كە كریستیانەكانی كردە ئامانج و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی راگەیاند چەندین كەسی كردە قوربانی.