پزیشكێكی ئیتاڵی ده‌ڵێت: مردوو زیندوو ده‌كه‌مه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێكی به‌ناوبانگی ئیتاڵی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای مردنییان، مێشكیان به ته‌كنیكی به‌ستانی قووڵ "تجمید عمیق" هه‌ڵگیراوه، ده‌كرێ له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا زیندوو ببنه‌وه.
پرۆفیسۆر سێرجیۆ كاناڤیرۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی نه‌شته‌رگه‌ری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ماره له تۆرینۆ، ده‌یه‌وێ له‌ماوه‌ی 10 مانگی داهاتوو، یه‌كێك له سه‌ختترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ئه‌نجامبدات، ئه‌ویش چاندنی سه‌ره بۆ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، ئه‌ویش نه‌خۆشێكی رووسییه، كه ته‌واوی جه‌سته‌ی ئیفلیجه و ته‌نها سه‌ری كارده‌كات.
به سه‌دان كه‌سیش، كه له‌سه‌ر مه‌رگدان یاخود تووشی ئیفلیجی جه‌سته بوونه، بڕیارییانداوه به‌م ته‌كنیكه مێشكی خۆیان هه‌ڵبگرن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن ئه‌و ته‌كنیكه زیاتر پێشكه‌وێت و جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ژیان، ئه‌وه‌ش له پێناو رزگاربوون له ده‌ست نه‌خۆشی ئیفلیجی.
ئه‌و پرۆفیسۆره له‌و باوه‌ڕه‌دایه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ژیاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مێشكی به‌ستوو، ئه‌نجام بدرێت.
كاناڤیرۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ئووم"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایی ده‌كات، پرۆسه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان، له دامه‌زراوه‌ی "ئه‌لكور"ی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "راسته‌وخۆ دوای نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ری مرۆڤ و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، ده‌توانین ده‌ست به زیندووكردنه‌وه‌ی مێشك بكه‌ین".
ده‌شڵێت: "له ئێستادا پلان بۆ یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی مێشك داده‌ڕێژین له جیهان و من پێموایه كارێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر ئاماده‌بین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی مێشكی به‌ستوو، له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵدا".
ئه‌و پرۆفیسۆره جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مێشك، هیچ كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی نییه، به‌تایبه‌ت كاردانه‌وه‌ی جه‌سته بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مێشكه چاندراوه‌كه، به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و، چونكه سیسته‌می به‌رگری كاردانه‌وه‌ی نابێت.
روونیشی ده‌كاته‌وه، چاندنی مێشك، ده‌رفه‌تێك ده‌خاته‌به‌رده‌می مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت دوای مردن هیچ ژیانێكی دیكه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به بوونی كێشه‌ی دیكه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی ده‌كات، كه له دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه رووده‌ده‌ن.
كاناڤیرۆ ده‌شڵێت: "یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه هیچ به‌شێك له جه‌سته‌ی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ وه‌كو خۆی نامێنێت، ته‌نانه‌ت سه‌ریش، ته‌نها مێشك نه‌بێت، ده‌چێته سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی جیاواز، ئه‌وه‌ش بارودۆخێكی دیكه دێنێته ئاراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسان نییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاناڤیرۆ سووره له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی، به‌ڵام پزیشكه به‌ریتانییه‌كان گومانییان له‌وه هه‌یه، كه ئه‌ندامێكی ئاڵۆزی جه‌سته‌ی وه‌كو مێشكی مرۆڤ، دوای به‌ستانی، جارێكی دیكه بكه‌وێته كار و زیندووبێته‌وه.
هه‌رچه‌نده دادگای باڵای ئیتاڵیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی جه‌سته‌ی كچێكی هه‌رزه‌كار داوه، به‌ڵام ئێستا شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه بۆ ژیان، زۆر لاوازن.
پرۆفیسۆر كلایڤ كوین، مامۆستای زانستی كۆئه‌ندامی ده‌مار، له زانكۆی كینگ له له‌نده‌ن، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه ده‌كه‌ن، ناتوانن هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك بێنن كه گیاندارێكی شیرده‌ر، به‌و ته‌كنیكه دوای به‌ستنی گه‌ڕابێته‌وه ژیان، چ جای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و گیانداره شیرده‌ره، له شله‌ی نایترۆجین هه‌ڵگیرابێت".
پرۆفیسۆر كاناڤیرۆ، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه پزیشكییه‌كه‌ی، بۆچوونێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به ژیانی مرۆڤ هه‌یه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر چاندنی سه‌ری مرۆڤ سه‌ر بگرێت، ئه‌وا ده‌بێته ئاماژه‌ی دیكه‌ی قووڵ بۆ هۆشیاری له ژیانی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئایینیش هه‌یه".
كاناڤیرۆ ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌م، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ندا كه پێشتر نه‌كراوه، سه‌ری نه‌خۆشێك له جه‌سته جیاده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ژیان نه له‌ناو كه‌للـه‌سه‌ره‌كه و نه له‌ناو جه‌سته‌دا نامێنێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و نه‌خۆشه بگه‌ڕێنینه‌وه ژیان، ئه‌وا یه‌كه‌م راپۆرتی راسته‌قینه وه‌رده‌گرین له باره‌ی ژیانی دوای مردن، چاندنی سه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ژیانێك دوای مردن هه‌یه یان نا؟".
ئه‌و پرۆفیسۆره ئیتاڵییه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌لماندمان مێشك زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ئایین بۆ هه‌تا هه‌تایه نامێنێت، چونكه مرۆڤ پێویست ناكات له مردن بترسێت و مه‌رگ نامێنێت، پێویست ناكات بچینه كڵێسا و مزگه‌وته‌كانیش، ئه‌وه‌ش ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا".