ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویدا و به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س كوژران و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، یه‌كێك له كوژراوانیش ئه‌فسه‌ره به پله‌ی موقه‌ده‌م.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی پۆلیسی به‌غدا راشیگه‌یاند، خوكوژێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بووه و له نزیك ده‌روازه‌ی گه‌راجی پۆلیسی هاتووچۆ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، زیان به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه‌وتووه و ئاگرییان گرتووه، له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، كه‌رتی پۆلیس ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئه‌بونوئاس له به‌شی روسافه‌ی به‌غدا.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.