دوو برا مانگانه‌ 12 جار سه‌ردانی نەخۆشخانە ده‌كه‌ن

دایكیان گورچیلەیەكی داوە بە یەكێك لە كوڕەكانی
kurdistan24.net

K24 - قامیشلۆ

دووبرا لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، مانگانە 12 جار سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، وەك خۆیان باس دەكەن، ئەوان نەخۆشی گورچیلەیان ھەیە و لە ھەفتەیەكدا سێ جار بۆ شوشتنی گورچیلە دەچنە لای پزیشك، ئەوەش دەخەنەڕوو كە باری تەندروستیان بەرەوخراپی دەڕوات، بۆ باشبوونی تەندرستی دایكیان یەكێك لە گورچیلەكانی خۆی داوە بە كوڕێكی، بەڵام بەھۆی ھەڵەیەكەوە دانانی گورچیلەكە سەركەوتوو نەبوو.