"چه‌ك هه‌ڵگرن"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له وتارێكدا له به‌رده‌م "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانیی چه‌ك" كه لۆبییه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌بوون و هه‌ڵگرتنی چه‌كی سووكی تاكه‌كه‌سی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چه‌كه‌كه‌ی رایگه‌یاند:" منیش له كۆشكی سپی هاوڕێ و هاوه‌ڵێكی راسته‌قینه‌م هه‌یه".
تره‌مپ له‌ناو دروشمی ئاماده‌بووان له ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا گووتی" به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی ئێوه‌م، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ ئه‌و مافه‌ی خه‌ڵكی نابه‌م له هه‌ڵگرتنی چه‌ك، چونكه "ئازادی به‌خشراوی خودایه نه‌ك حكومه‌ت".
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له پێشه‌نگی ئه‌و گرووپانه‌دا بوون، كه پاڵپشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تره‌مپ بوون، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئه‌م وتاره‌ی له سه‌ده‌مین رۆژی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه پێشكه‌شكرد.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گووت " ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره" و ده‌توانم به شانازییه‌وه به كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی بۆ چه‌ك بڵێم" هیچ كاتێك ده‌ستتان لێ به‌ردناده‌م".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و گرفتانه‌ی ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوو له به‌رده‌م ئازادییه‌كانتاندا درووستكرا، له هه‌مواركردنه‌وه‌ی دووه‌می ده‌ستوور كۆتای پیدێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ "پارێزگاریی ده‌ستوور بۆ مافی تاكه‌كان له خاوه‌ندارێتی چه‌كی تاكه‌كه‌سی، كه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، زۆر هه‌وڵیدا، رێكاره‌كانی توندوتۆڵ بكات، پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك رووداوی ته‌قه‌كردن و كوشتن له ئه‌مریكا روویاندا.