تره‌مپ فەرمانێكی دیكه واژوو ده‌كات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ فەرمانێكی دیكه واژوو ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به رێكه‌وتنامه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی واژووكردنی ئه‌م فەرمانه‌دا ده‌یه‌و‌ێت پێداوچوونه‌وه به ته‌واوی ئه‌و رێكه‌وتنامه بازرگانییانه‌دا بكات كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیای واژووی كردووه، ته‌نانه‌ت په‌یماننامه‌ی به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له رێكخراوی بازرگانی جیهانییش.
تره‌مپ له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی یاسای بازرگانی وڵاته‌كه‌ی و كاركردنی كۆمپانیان ده‌دات چه‌ند فەرمانێكی دیكه‌ی واژووكردووه بۆ پێداچوونه‌وه به باج و رێكه‌وتنامه‌ی نافتا.