پۆستەرێكی سەربازی ئابڕووی چین ده‌بات
K24 – هه‌ولێر
وەزارەتی بەرگری چین بەبۆنەی 68مین ساڵیادی دامەزراندنی ھێزی دەریاییەكەی، پۆستەرێك بڵاودەكاتەوە و بە ھۆیەوە شەرمەزار دەبێت.
لە پۆستەرەكەدا، كەشتی فڕۆكەھەڵگری لایۆنین نمایشكراكراوه و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسی له جۆری میگ 35 و هه‌روه‌ها كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا دەبینرێن، كه وه‌ك فڕۆكه و كه‌شتی چین پیشاندراون.
هه‌ر له‌م پۆسته‌ره‌دا فڕۆكه‌ی شنیان جی 15 له جۆری چندۆ جی 10 پیشاندراوه، كە له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر هه‌ڵده‌ستێته‌وه، لە كاتێكدا ئەم فڕۆكەیە توانای ھەستانەوەی لە سەر كەشتی فڕۆكەھەڵگر نییە.