دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه مووشه‌كه بالیستییه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵدا
K24 - هه‌ولێر:
سوپای كۆریای باشوور، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/4"2017 رایگه‌یاند" كۆریای باكوور مووشه‌كی بالیستی تاقیكردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، گه‌مارۆی زیاتر له‌سه‌ر پیۆنگ یانگ داده‌نێت".
ئاژانسی هه‌واڵی "یۆنهاپ"ـی كۆریاری باشوور له سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه گواستییه‌وه كه " مووشه‌كه بالیستییه‌كه دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له هه‌ڵدانی ته‌قیوه‌ته‌وه. هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه له پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پیۆنگ یانگی پایته‌ختی كۆریای باكوور ئه‌نجامداره‌وه و جوڵه‌ی سه‌ربازیش له ناو كۆریای باكووردا بینراوه".
ئه‌م تاقیكردنه‌وه بالیستییه‌ی كۆریای باكوور دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باسكردنی كێشه‌ی كۆریای باكوور ئه‌نجامدراوه".
واشنتۆن تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه" ئه‌وه‌ی روویداوه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كۆریای باكوور هیچ رێزێكی چینی هاوپه‌یمانیشی ناگرێت".
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كه، تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی " تاقیكردنه‌وه شكستخواردووه‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆریای باكوور، هیچ رێزێكی خواسته‌كانی چین و سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كه‌ی ناگرێت، چونكه ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكی بالیستی تاقیكرده‌وه و شكستیهێناوه".
به‌رپرسێكی ئه‌مریكیش، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه:" ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ، وه‌ڵامی دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكوور ده‌ده‌نه‌وه و هه‌وڵه‌كانی ئابڵۆقه‌دانی زیاتری پیۆنگ یانگ خێراتر ده‌كه‌ن و رێوشوێنه‌كانیش زۆر پێكهاته‌ی كۆریای باكوور و چین ده‌گه‌رێته‌وه كه هاوكاریی كیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه ئه‌وه‌شی گوتووه" جوڵه‌ی كۆریای باكوور وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مریكا و چینی هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی كۆریای باكووره. بۆیه واشنتۆن مه‌شق و مانۆڕی نوێ له ده‌ریاكان ئه‌نجام ده‌دات و ژماره‌یه‌كی زیاتری كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر بۆ مانۆڕ ده‌نێرێته ناوچه‌كه".
ئیداره‌ی تره‌مپ نیگه‌رانه له چالاكییه‌كانی پیۆنگ یانگ بۆ پێشخستنی مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه توانای لێدانی ئه‌مریكای هه‌یه، بۆیه واشنتۆن زۆر به وردی چاودێری كۆریای باكوور ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌تۆمی ئه‌نجام بدات.