موسلیم: لەگەڵ رووسیا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەین

"هەڵوێستی ئەمریکا و رووسیا لە ئاستی پێویستدا نییە"

K24 - ھەولێر

ھاوسەرۆكی پەیەدە ئاشكرای کرد لە عەفرین لەگەڵ رووسیا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەن و داوای ناوچەی دژە فرینیش دەكات بۆ رۆژئاوای كوردستان.

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە"، بە یەكێک لە ئاژانسەكانی سەر بە پەكەكەی راگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ رووسیا و ئەمریكا لە چیوارچێوەی ھاوپەیمانیدایە و لە عەفرین بەردەوام دەبین لە خەباتمان دژی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیش ئەنجام دەدەین.

موسلیم جەختدەكاتەوە وەڵامی ھێرشەكانی توركیا دەدەینەوە و وەڵامی ھەموو ئەو ھێرشانەش دراوەتەوە كە دژمان ئەنجام دراون.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ساڵح موسلیم، رەخنە لە ھەڵوێستی ئەمریكا و رووسیا دەگرێت، بەوەی ھەڵوێستیان بەرامبەر ھێرشەكانی توركیا وەك پێویست نەبووە.