ئاشه‌كانی ئارد ده‌خرێنه‌وه‌كار
K24 - ھەولێر
به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئارد و خۆراك بۆ خه‌ڵكی مووسڵ و ناوچه ئازادكراوه‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ئاشه‌كانی ئارد له مووسڵ ده‌خرێنه‌وه كار.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ئاشه‌كانی ئارد له شاری مووسڵ به تایبه‌تی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌خرێنه‌وه كار بۆ ئه‌وه‌ی ئارد بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه كۆگاكانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی خۆراك ئاماده كراونه‌ته‌وه و ده‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك خۆراك دابه‌ش بكه‌ن.
ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش دووچاری هه‌ژاری و برسیه‌تیه‌كی مه‌ترسیداربوونه‌ته‌وه و پێشتریش هۆشداری له‌وباره‌یه‌وه درابوو.