مێسی پێشه‌نگی به كریستیانۆ چۆل كرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، لیستی به نرخترین یاریزانانی جیهانی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا كریستیانۆ پێشه‌نگی بۆ مێسی چۆڵ كردووه، له كۆی 10 یاریزان، 6 یاریزانی لالیگای له‌خۆگرتووه.
ئه‌مڕۆ 30 نیسانی 2017، پێگه‌ی (Transfer Market)ـی ئه‌ڵمانیا، لیستی به نرخترین یاریزانانانی جیهانی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا لیۆنێل مێسی 29 ساڵ لوتكه‌ی گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانی گرتووه و نێیماری هاوڕێشی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتووه، كریستیانۆی 32 ساڵ له لوتكه‌وه بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زیوه.
سه‌رچاوه‌كه، 10 گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه، تێیدا 6 یاریزان له لالیگا یاری ده‌كه‌ن، 2 یاریزایش هی پرێمه‌رلیگه، یه‌كێكیان هی بۆندزلیگا و یه‌كێكیشیان هی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیایه.
ئه‌مه‌ش لیستی 10 گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانه
1ـ لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا 120 ملیۆن یۆرۆ
2ـ نێیمار دا سیلڤا ـ بارسێلۆنا 100.5 ملیۆن یۆرۆ
3ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید 100 ملیۆن یۆرۆ
4ـ لویس سوارێز ـ بارسێلۆنا 90 ملیۆن یۆرۆ
5ـ گاریس به‌یل ـ ریال مه‌درید 90 ملیۆن یۆرۆ
6ـ ئانتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 80 ملیۆن یۆرۆ
7ـ پۆڵ پۆگبا ـ مانچێسته‌ر یونایتد 80 ملیۆن یۆرۆ
8ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونشن 80 ملیۆن یۆرۆ
9ـ گۆنزالۆ هیگواین ـ یوڤێنتۆس 75 ملیۆن یۆرۆ
10ـ ئێدین هازارد ـ چێڵسی 70 ملیۆن یۆرۆ