ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌ی ئوسامه بن لادنی كوشت ورده‌كاریی كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌ربازه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، كه رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده ، ئوسامه بن لاندنی كوشت، ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، ناوی "رۆبه‌رت ئه‌ونیل"ـه و ته‌مه‌نی ( 41 ساڵانه) و سه‌ربه‌و فیرقه تایبه‌ته‌ی سوپای ئه‌مریكابووه كه له " بوت ئاباد"ـی پاكستان، ساڵی 2011 ئوسامه بن لاندنیان كوشت.
رۆبه‌رت له ژێر ناوی "The Operator"، بابه‌تێكی نوسیووه و ده‌ڵێت:" ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپا، كه ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یان ئه‌نجامدا كه بن لادنی تێدا ده‌ژیاو له 3 نهۆم پێكهاتبوو، من یه‌كێك بووم له‌وان و به ده‌ستی خۆم رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده‌م كوشتووه".
رۆبه‌رت ده‌ڵێت" كاتێك سه‌ركه‌وتینه نهۆمی سێیه‌م، شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كی زۆر له نێوان ئێمه و خالید بن لادنی كوڕیدا روویدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌م و چاوی بریندار بوو".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ربازه‌ی پێشووی ئه‌مریكا نووسیوویه‌تی" دوای ئه‌وه من و سه‌ربازیكی دیكه سه‌ركه‌وتینه نهۆمی سێیه‌م و چووینه ناو ژووری نووستنه‌كه‌ی بن لادن، دواتر دوو ژنمان كوشت، چونكه پێمانوابوو خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه".
رۆبێرت ده‌رباره‌ی ساتی كووشتنی بن لادن نووسیوویه‌تی" دواتر بن لادنمان له ژوورێكی تاریكدا دۆزییه‌وه و له‌و ژووره‌دا خۆی شاردبووه‌وه، بۆیه من ته‌قه‌م لێ‌كرد و كه‌للـه‌ی سه‌ریم كرد به دوو كه‌رته‌وه، دواتر گوللـه‌یه‌كی دیكه‌م نا به سه‌ریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببمه‌وه كه مردووه".