له ئه‌نبار داعش په‌لامارى سوپاى دا
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له خۆرئاواى ئه‌نبار, هێرشيان كرده سه‌ر باره‌گايه‌كى سوپا له نزيك شارۆچكه‌ى روتبه و له ئاكامدا هه‌شت سه‌ربازى عێراق و ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش كوژران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاكه رايگه‌ياند, هێرشه‌كه‌ى داعش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاى سريه‌يه‌كى سه‌ر به فيرقه‌ى يه‌كه‌مى سوپا و شه‌ڕوپێكدادانى سه‌خت له نێوان هه‌ردوولا روويداوه.
شارۆچكه‌ى روتبه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى خێراى عێراق – ئه‌رده‌ن – سوريا و هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى هۆزه‌كان كۆنترۆڵيان كردووه و ناو به‌ناو چه‌كدارانى داعش هێرشى ده‌كه‌نه سه‌ر.