سعوديه هه‌وڵى په‌لاماردانى مزگه‌وتى نه‌به‌وى پوچه‌ڵكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عه‌ره‌بستان, رايگه‌ياند, شانه‌يه‌كى تيرۆريستييان له مه‌دينه ده‌ستگيركردووه, كه پيلانيان داناوه په‌لامارى مزگه‌وتى نه‌به‌وى بده‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سعووديه (واس), بڵاويكرده‌وه, هێزه ئه‌منييه‌كان هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنى خۆحه‌شاردانى چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه ويستوويانه په‌لامارى مزگه‌وتى نه‌به‌وى بده‌ن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه, له ميانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه‌سێك به ناوى حوسام ساڵح سه‌مران له شوقه‌يه‌كدا ده‌ستگير كراوه, كه كارگه‌يه‌كى درووستكردنى بۆمبى چێندراو و پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراوى دامه‌زراندووه ودوو تۆمه‌تبارى ديكه له‌گه‌ڵيدا بوون و ئاماده‌كارييان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خۆكوژى كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و پيلانانه, تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستان 46 كه‌سيان ده‌ستگيركردووه, كه 32يان سعوودى و 14يان بيانين و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى پاكستان, ئه‌فغانستان, يه‌مه‌ن, ميسر, ئه‌رده‌ن و سودانن.