به ڤيديۆ.. ئه‌و پياوه‌ى 11 ساڵ زيندانى بۆ بڕاوه‌ته‌وه به گريانه‌وه بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى دانيشتووى شارۆچكه‌ى كفرى, به هۆى بردنى شيرو دايبى بۆ منداڵه‌كانى, ده‌ستگيركراوه و به 11 ساڵ زيندانى له لايه‌ن دادگاوه سزا دراوه.
ئه‌و پياوه, ناوى (ع.م.س)، مووچه‌يه‌كى 300 هه‌زارى هه‌يه و به هۆى سيستمى گلدانه‌وه‌ى به‌شێك له موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه به دوو مانگ جارێك بڕى 163 هه‌زار دينار مووچه‌ى وه‌رگرتووه, وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بۆ كوردستان 24 به تايبه‌تى قسه‌يكرد و باسى ژيانى خۆى كرد.
(ع.م.س) فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بووه و باوكى چوار منداڵه, به گريانه‌وه له زينداندا ده‌ڵێت: كرێى خانووه‌كه‌م 150 هه‌زار ديناره و كرێچيم.
هه‌ر به گريانه‌وه سوێندى خوارد، له ناچارى و نه‌بوونى ئه‌و كاره‌ى كردووه و ئێواران ده‌چێته‌وه ماڵ منداڵ شيرى ده‌وێت.
ئه‌و پياوه داواش له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات ره‌چاوى بارودۆخى بكرێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه يه‌كه‌مجاره له ژيانمدا شتى وا به خه‌ياڵمدا هاتبێت.
هاوكات، گوته‌بێژى پۆليسى گه‌رميان, عه‌لى جه‌مال به كوردستان24ى راگه‌ياند، چاوه‌ڕێى بڕيارى دادگا ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه حوكمدراوه ره‌وانه‌ى زيندانى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى بكرێت بۆ به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24 له كفرى, ئه‌و هاووڵاتييه هه‌رچه‌نده دانى ناوه به بردنى شير و حه‌فازه‌دا, به‌ڵام هيچ شتێكى گرانبه‌هاى له فرۆشگه‌كاندا نه‌بردووه.
هاوسه‌رى ئه‌و پياوه، داوا له حكومه‌ت ده‌كات ره‌چاوى ره‌وشى ژيانيان بكرێت و لانيكه‌م سزاى زيندانى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌مبكرێته‌وه، وه‌ك خۆى گوتى: 11 ساڵ زۆر زۆره و ئێمه كه‌سمان نييه و منداڵه‌كان بێ كه‌س ده‌مێننه‌وه.