ئاوێكى كانزاى بۆ چاره‌سه‌رى چه‌ندان نه‌خۆشى به‌كارده‌هنرێت

kurdistan24.net

K42 - هه‌ولێر:

ئەم پیاوە 20 ساڵە دێتە ئەم ناوچەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی لێرە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نێو ئەم ئاوە کانزایە دەمێنێتەوە.وەک خۆی دەڵێت ساڵی دوو جار دێتە ئێرە ئەو لە نێو ئەم ئاوە هەست بە ئارامی دەکات و بۆ سوودوەرگرتنيش زیاتر دەم و چاو و جەستەی بە قور دادەپۆشێت کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکەکانی.

یەکێک لە پزیشکەکانی ئەم نەخۆشخانەیە دەڵێت دوو سەرچاوەی جیاوازی ئاوی گەرم لەناوچەکەمان ھەنە. ئێمە نەخۆشە فیزیۆلۆژیەکان بەو ئاوە سروشتیە چارەسەر دەکەین. نەخۆشی وەک ڕۆمۆتۆلۆژیک، نۆرۆلۆژیک، ئۆرتۆپۆدیک و دومۆترۆژیک و زۆر جۆری دیکەش چارەسەر دەکرێن. ھەروەھا ئیفلیجەکانیش لێرە چارەسەر دەکرێن. لێرە دەتوانن دەست و قاچەکانیان بجوڵێنن.

ئەم نەخۆشخانەیە لە دوو بەش پێک دێت بەشێکی لە دەرەوەیە جگە لە نەخۆش گەشتیارانیش دەتوانن سود لە ئاوی کانزایەکە وەربگرن ئىەم حەوزانە پلەی گەرمی ئاوەکە دەگۆرێت هەر بەشەو پلەی گەرمی ئاوەکەی لەوی دیکە کەمترە.

لە نیو نەخۆشخانەکەش بەشێک لە نەخۆشەکان بەپێ جۆری نەخۆشیەکەی چارەسەری سروشتی وەردەگرێت کە بەشێکیان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک لە قوری تایبەت دەگیرین و بەشیکیان لە حەوزی تایبەت چارەسەری سروشتیان بۆ دەکرێت کە بەپێ رێنمایی پزیشکییە.

نەخۆشانی ڕۆماتیزم، خروشتیش لێرە چارەسەر دەکرێن، دوای بەسەر کردنەوەی ئەو ئاوە ئەوان باشتر ڕێ دەکەن و خروشتەکەشیان کەمتر دەبێتەوە.

ھەروەھا ئەوانەی نەشتەرگەری شکانیشیان بۆ کراوە سەردانی ئێرە دەکەن، چونکە ژانی شکانەکەیان کەم دەکاتەوە. ژانەکانی پشت و مل و گشت گیانیان بەبێ نەشتەر گەری کەم دەکاتەوە.