به‌وێنه.. كۆچی دوایی یاریزانێكی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر فه‌یسبووكی هه‌ژاندووه
K24- هه‌ولێر
كۆچی دوایی سۆران تاهیری یاریزانی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر له كاتی یاریكردنی له یاریگه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی هه‌ولێر بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و هه‌مووان به هه‌واڵه‌كه خه‌مبارن.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه سۆران تاهیری 24 ساڵان كه حه‌وت ساڵه ریزی ئاسته جیاوازه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات، به‌هۆی قووتدانه‌وه‌ی زمانی گیانی له‌ده‌ست دا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه یاریزان و هاوڕێیه‌كانی یاریزانه‌كه سه‌ره‌خۆشی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
سه‌فین كانه‌بی، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردستان دڵته‌نگی خۆی به كۆچی دوایی باشترین یاریزانی خولی لاوانی یانه نایابه‌كانی كوردستان ده‌ربڕیوه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له كه‌سوكاری یاریزانه‌كه كردووه، به‌ڵننیشی داوه له داهاتوو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م رووداوانه كاری جددی بكه‌ن، یانه‌ی هه‌ولێریش له رێگه‌ی رێبین ره‌مزی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌رخۆشی له دۆست و خزمانی سۆران تاهیر كردووه.
ئیڤان خالید و میران خه‌سرۆی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر به پۆستێك له هه‌ژماری خۆیان دڵته‌نگی خۆیان به‌م رووداوه ده‌ربڕیوه، دیدار حامیدی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی پایته‌ختیش به كۆچی دوایی یاریزانی یانه‌كه‌ی دڵگرانه و ئه‌ویش دڵته‌نگی خۆی له فه‌یسبووك هه‌ڵڕشتووه.
هاوڕێیه‌كی یاریزانه كۆچكردووه‌كه به‌ناوی (جوانه كوردستانی) له‌باره‌ی كۆچی دوایی هاوڕێیه‌كه‌ی نووسیویه‌تی 'نا نەخێر سۆران ئەوە چییە خێرا هەستەوە ئەم خەڵکە باسی ناشتن دەکەن، تکایە هاوڕێ گیان????
نامەم ناردووە سۆران وەلامم بدەوە....?'.