داعش خەندەق لەدەوری حەویجە لێ دەدات
K24 - كەركووك
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی حەویجە، چەکدارانی داعش خەندەق بەدەوری قەزاکە و ناوگەڕەکەکان لێدەدەن و خەڵکی گوندەکانیش بە زۆر دەبەنە سەنتەری شارۆچکەکە بۆ ئەوەی وەکو قەلغانی مرۆیی بەکاریان بھێنن.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای حەویجەش دواخستنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە دەخاتە ئەستۆی بەغدا و پێیوایە حەویجە وەکو کارتی سیاسی بەکاردەھێنرێت، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، پێشمەرگە ھەمووکات ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی حەویجە.