ژنه پاسه‌وانێك دۆزه‌خی ئه‌و دیو ته‌لبه‌ندی سه‌ربازه‌گه‌كانی رژێمه‌كه‌ی "كیم جۆنگ ئون" ئاشكراده‌كات
K24 - هه‌ولێر
به‌رده‌وام " لیم های جین" پاسه‌وان له یه‌كێك له زیندانه‌كانی كۆریای باكوور، خه‌م رووخساری داده‌پۆشێت، كاتی رووداوی كووشتنی ئه‌و دوو برایه‌ی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه له سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داپڵۆسین و زیندانیكردن له ناوچه‌یه‌كی چیایی كۆریای باكوور، هه‌ڵاتن و دواتر ده‌ستگیركرانه‌وه و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه و دڕندانه سه‌ریان بڕین.
سه‌ره‌تا 7 كه‌س له خێزانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی رایانكردبوو كوژران، سزایه‌كی به كۆمه‌ڵیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ندییه‌كاندا سه‌پاند وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دوو براكه هه‌ڵاتبوون.
كاتێكیش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و دوو برا هه‌ڵاتووه له چین ده‌ستگیركران و گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای رژێمه سه‌ركوتكاره‌كه‌ی پیۆنگ یانگ، هێنرانه‌وه پشت شیش و ته‌لبه‌نده دڕكاوییه‌كان و دواتربه به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه كوژران بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ند و وانه بۆ هه‌موو زیندانییه‌كانی دیكه.
لیم ده‌ڵێت" سه‌ری هه‌ر دوو براكه‌یان بڕی، هه‌موو زیندانییه‌كانیشیان بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانبینن چی‌یان لێكردوون، ده‌بوو زیندانییه‌كانی دیكه به‌ردبارانیان بكه‌ن" به‌ردبارانی دوو جه‌سته‌ی سه‌رلێكراوه".
ئه‌و دیمه‌نه ئازاربه‌خشانه، وای له "لیم" كرد چه‌ند رۆژێك نه‌توانێت نان بخوات، ئه‌و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدایه و پاسه‌وانی زیندانه‌كه بووه.
ئه‌و دیمه‌نه لای "لیم" ته‌نها نموونه‌یه‌كه له‌و تاوانه زۆرانه‌ی له گرتوخانه‌ی سه‌ربازگه‌كاندا ماوه‌ی 7 ساڵ روویداوه، كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، ده‌ستدرێژی سێكسی دژی زیندانییه سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی وه‌ك دوژمنی ده‌وڵه‌ت ده‌ناسێنران.
جارێكیان له به‌رچاوی "لیم" ئافره‌تێكیان رووتكرده‌وه و دواتر ته‌قه‌یان لێكردووه و كوشتوویانه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بووه كه لێیان پرسیووه و وه‌ڵامه‌كانیان به دڵ نه‌بووه.
لیم ده‌ڵێت" وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشای زیندانییه‌كانیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن".
یه‌كه‌م شایه‌تی ژنێك له‌سه‌ر ره‌وشی گرتوخانه‌كانی رژێمی پیۆنگ یانگ
لیم، له میانی راپۆرتێكی "مه‌یل ئۆنلاین" زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی زیندانه‌كان كردووه، ئه‌و جارێك رایكردووه و له چین له بواری بازرگانی كاری كردووه و دواتر ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه و بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵاتووه‌ته‌وه.
شایه‌تیی زۆری له‌سه‌ر ره‌وشی سه‌ربازگه زۆره‌ملێ و زیندانه نهێنییه‌كان داوه، وه‌ك لیم ده‌ڵێت" زیاتر له 200 هه‌زار زیندانی تێدابووه".
ئه‌و یه‌كه‌مین ژنه له زیندانه‌كانی كۆریای باكوور كاری كردووه و به راشكاوی بۆ میدیایه‌ك ده‌دوێت، میدیاش یه‌كه‌مجاره گوێی له ده‌نگ و شایه‌تی ژنێكی ئاگادار له ره‌وشی زیندانه‌كانی وڵاته داخراوه‌كه "كۆریای باكوور" ده‌بێت".
ئه‌و ده‌ڵێت:" یارییان به هه‌ست و سۆزمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌حم و به‌زه‌ییه‌كمان به‌رامبه‌ر زیندانییه‌كان له دڵدا نه‌مێنێت، پێیان ده‌گووتین،"ئه‌وانه تاوانیان ئه‌نجامداوه و دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئێمه‌ن" به‌ڵام ئێستا ده‌زانم ئه‌و قسانه راست نه‌بوون و هه‌ست به تاوان ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر زیندانییه‌كان".
زۆر كه‌م له‌و زیندانیانه‌ی هه‌وڵی راكردنیانداوه توانیوویانه رزگار ببن، ئه‌وان له شوێنێكدا به‌ندكراون هاوشێوه‌ی "سه‌ربازگه‌كانی ستالین"ـی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران و "نازییه‌كانی" رۆژانی فه‌رمانڕه‌وایی هیتله‌رن".
منداڵی ئه‌و زیندانیانه‌ش له به‌ندكردن رزگارنابن، چونكه فه‌رمانی سزادانی 3 نه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و به یه‌كجار 3 نه‌وه سزا ده‌درێن".
یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی له رژێمه‌كه‌ی "كیم جۆنگ ئون" جیابووه‌ته‌وه ده‌ڵێت" من یه‌كێك بووم له كۆی 5 هه‌زار منداڵی ناو سه‌ربازگه‌كه كه توانیوومه هه‌ڵبێم، هه‌موو منداڵان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان".
"مردن به‌هۆی ره‌قبوونه‌وه و شاردنه‌وه له ژێر خاك به زیندوویه‌تی"
زۆرێك له‌و به‌ندیانه‌ی ناو سه‌ربازگه‌كان، جه‌سته‌و رووخساریان به‌هۆی برسییه‌تی و ئێسك شكاندنیان شێواوه، ئه‌وان له ناو دارستان و به‌رده‌ڵانه‌كان كاریان پێده‌كرێت. هه‌ندێكیان چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی به‌رده‌وام تا مردن كوژراون، یان خراونه‌ته ناو به‌رمیله سه‌هۆڵاو. سه‌دان كه‌سیش هه‌ن تا ئێستا له ژێر خاكدا ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ر به زیندوویه‌تی خراونه‌ته ژێر زه‌وی و سزای بێبه‌شكردنیان له ژیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و كه‌سیش بیر له رزگاركردنیان ناكاته‌وه تا ده‌مرن، ئه‌وان له ناو تونێله تاریكه‌كان یان چاڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی كارده‌كه‌ن یان ده‌روونیان ده‌شیوێت یان ده‌مرن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له ریگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌و ره‌وشه پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی "كیم جۆنگ ئون" به‌ره‌و خراپتر و زیاتر بوون رۆیشتووه و له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا بره‌وی به‌و سه‌ربازگانه و فراوانكردنیان داوه، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی پیۆنگ یانگ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه سه‌ربازگه‌ی له‌و جۆره له كۆریای باكووردا هه‌بن".
سه‌ره‌تا "لیم" له سه‌ربازگه‌ی ژماره "12" كاری ده‌كرد، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه له ناو كێڵگه‌یه‌كی گه‌نمه‌شامی و بیبه‌ردا درووستكرابوو، ده‌كه‌و‌ته نزیك سنووری وڵاتی چیینه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌ستی به‌كاركردووه ته‌مه‌نی 17 ساڵان بووه.
له‌ناو زیندانییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌دا كه‌سایه‌تی ناودار هه‌بوون كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه پاڵپشتی رژێم بكه‌ن.
مێشك شۆردنه‌وه و كوشتنی منداڵ
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "لیم" ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی له سایه‌ی رژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی "كیم"ـدا گه‌وره بوون، هه‌فتانه دوو جار دانیشتنیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی وا رابهێنرێن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ربازگه‌كه‌دان مرۆڤ نیین و مێشكیان ده‌شۆردنه‌وه، ئاماده‌یان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵ ته‌ماشای ئه‌و زیندانیانه بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی "لیم" یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان به ئۆتۆمبێل له منداڵێكی داوه و كوشتووه‌یه‌تی و كه‌سیش لێی نه‌پرسیووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له سه‌ربازگه‌كه‌دا كاریان پێده‌كردن، ژن و منداڵ بوون".
لیم ده‌ڵێت" چونكه زۆربه‌ی پیاوه‌كان داده‌بڕێنران و له ژیان بێ به‌ش ده‌كران و ده‌یانخستنه زیندانی تاكه‌كه‌سی ژێرزه‌مینه‌كانه‌وه، سه‌ره‌نجام نه‌شمردنایه، ره‌وشی ده‌روونیان تێكده‌چوو".
یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌و ژیر زه‌مینانه رزگار بووه، باسی كاره‌ساتی مردنی 300 كه‌سی پێكه‌وه له‌و شوێنه‌دا كردووه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غاز مردوون، چونكه پاسه‌وانه‌كان ده‌رگای تونێله‌كه‌یان له‌سه‌ر داخستبوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێگریكردن بووه له دزه‌كردنی غاز و ئاگره‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌رچی له‌و تونێله‌دا بوو ده‌ستبه‌جێ مردوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی تونێل له چیای "مانتاب" كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئاماده ده‌كرا له ناوچوون و ناوچه‌كه‌ش دواتر هه‌مووی پیس و ژه‌هراوی كرابوو".
"لیم" له درێژه‌ی شایه‌تیدان له‌سه‌ر تراژیدیای ناو سه‌ربازگه‌كان ده‌ڵێت" پاسه‌وانه پیاوه‌كانی سه‌ربازگه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژنه‌كان ده‌كرد، ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرده سه‌ریان و ئه‌گه‌ر دووگیانیش ببوونایه، پێیان له بارده‌برد یان به‌هۆی ده‌رزی له باریان ده‌برد، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌كه‌ش گه‌وره‌بووایه پاش له دایكبوون ده‌یانكووشت یان به زیندوویه‌تی ده‌یانخسته ژێر خاك".
زۆرجار له ناو سه‌ربازگه و خێوه‌تگه‌كان، دیارده‌ی "هاوسه‌رگیریكردنی پاداشت" په‌یدا ببوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له زیندانییه‌كان له كاره‌كه‌یدا نموونه‌یی بوایه، ئه‌وا ئافره‌تێكی جوانیان وه‌ك پاداشت پێده‌دا،ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشت بووه بۆ كاری جددی، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان ژنان له پیاوه‌كان دوورده‌خرانه‌وه".