بەڤیدیۆ.. مۆنتاری بەهۆی دروشمی رەگەزپەرستی هاندەران یاریگە بەجێدەهێڵێت

لە یاریی نێوان کالیاری و پیسکارا
kurdistan24.net

K24- هەولێر

بەهۆی بەکارهێنرانی دروشمی رەگەزپەرستی لە دژی، عەلی سۆلی مۆنتاری یاریی نێوان پیسکارا و کالیاری تەواونەکرد.
لەمیانی یارییەکانی گەڕی سی و چوارەمینی سێریا ئەی، مۆنتاری بەهۆی چەند دروشمێکی رەگەزپەرستی هاندەرانی کالیاری داوای لە دانیێلی مینیلی ناوبژیوانی یارییەکە کرد هەڵوێستی هەبێت، بەڵام ناوبژیوانەکە رەتیکردەوە گوێی لە هیچ دروشمێکی رەگەزپەرستی بوو بێت و لە خولەکی 89 کارتی سووری بە رووی یاریزانە گاناییەکە بەرزکردەوە، ئەمەش تووڕەبوونی مۆنتاری بەدوای خۆیدا هێنا و لە کاتی زیادکراوی یارییەکە پێش فیکەی کۆتایی لاکێشەی سەوزی بەجێهێشت و چووە لای هاندەرانی کالیاری و وەکو ئاماژەیەک بۆ رەشپێستییەکەی پێی گوتن 'بەڵێ ئەمە رەنگی منە' و ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری بەڕوودا بەرزکردەوە.

پێشتر کێڤن پرێنس بواتینگی هاونیشتیمانی مۆنتاریش لە سەردەمی یاریکردنیان لە ئەیسی میلان بەهۆی دروشمی رەگەزپەرستی یاریگەی بەجێهێشت و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.