به ڤیدیۆ... كاكا دوای پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی به دیارییه‌ك گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی
كاكای هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مێریكا دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕا بوو، گه‌ڕایه‌وه یاریگه‌كان و له یه‌كه‌مین یاریش دوای چاكبوونه‌وه گۆڵێكی به‌دیاری كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی.
ریكاردۆ كاكای 35 ساڵ، له خوله‌كی 60 به‌شداریی یاریی نێوان ئۆرلاندۆ سیتی و كولۆرادۆی كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌وه كاكه هانده‌رانی هێنایه سه‌ما و پێشوازییه‌كی گه‌وره‌یان لێ‌كرد، كه تێیدا ئۆرلاندۆ سیتی به سه‌ركردایه‌تی كاكای به‌رازیلی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ریكاردۆ كاكای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ساوپاوڵۆ ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، پاشان روویكردۆته یانه‌ی ئه‌سی میلان و ماوه‌ی 4 وه‌رزیش یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه.