زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانه‌كانی
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاریزانه‌كانی له سه‌ختی یارییه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌بێت له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه به وریایی و ئاگاییه‌كی زۆره‌وه رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 ئایاری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ئێمه له گرینگی و قورسی ئه‌م یارییه تێده‌گه‌ین و ده‌زانین چۆن خۆمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دێربی مه‌درید ئاماده كردووه.
زێدان له باره‌ی كاسێمیرۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و وانه‌یه‌كی زۆری له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن له چامپیۆنزلیگ و بارسێلۆنا له كلاسیكۆ وه‌رگرتووه و ده‌زانێت بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی ده‌كات، ده‌شڵێت: كاسێمیرۆ له روویی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه.
زێدان زیاتر ده‌ڵێت: كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به ته‌واوه‌تی بۆ جه‌نگی ئاتڵێتیكۆ ئاماده‌یه، هه‌ڵبه‌ت رافایل ڤارانیش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه و ئاماده‌یه.
له باره‌ی مارسێلۆش زیزۆ گوتی: مارسێلۆ ئه‌م وه‌رزه كاری گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ ئێمه كردووه و سبه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی به‌شداریكردنی خامیس رۆدریگێز ده‌ڵێت: خامیس سبه‌ی ده‌رفه‌تی یاریكردنی هه‌یه، به‌ڵام پێت ناڵێم كه یاری ده‌كات یان نا.
زێدان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا كه ئایا بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت، زیزۆ به توڕه‌ییه‌وه گوتی: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناده‌مه‌وه، چونكه من ته‌نیا بیر له سبه‌ی ده‌كه‌مه‌وه و نازانم شه‌ممه‌ی داهاتوو چی رووده‌دات.
زیزۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌رگیز ئه‌وان واهه‌ست ناكه‌ن رێژه‌ی بردنه‌وه بۆ هه‌ردوولا 50 به 50ـه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه زێدان ده‌ڵێت: ئێمه سبه‌ی بیر له‌وه‌ناكه‌ینه‌وه كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه 50%ـیه، به‌ڵكوو ده‌بێت به باشترین شێوه ده‌ربكه‌وین و به شتی بچو‌وكیش رازی نه‌بین.
زێدان ده‌شڵێت: سبه‌ی رێزێكی گه‌وره له سیمیۆنی و بێرگۆسی یاریده‌ده‌ری ده‌گرم، هه‌رچه‌نده باش نایانناسم، به‌ڵام رێزیان لێده‌گرم و ده‌زانم كاری گه‌وره‌یان بۆ یانه‌كه‌یان كردووه.
زێدان دواتر به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: به‌ختم نه‌بوو كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا له پاڵ كریستیانۆ یاری بكه‌م، به‌ڵام به‌ختم هه‌بوو هاوشانی رۆناڵدۆی به‌رازیلی یاری بكه‌م، هه‌رچه‌نده نه‌متوانیوه وه‌ك رۆناڵدۆی دیارده گۆڵی سه‌رنجڕاكێش تۆمار بكه‌م.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری بكات.