بەوێنە.. باشترین 10 راهێنەری ئێستای جیهان دەستنیشانکران
K24- هەولێر
رۆژنامەیەکی فڕەنسی باشترین 50 راهێنەری ئێستای جیهان دەستنیشان دەکات و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پیپ گواردیۆلا سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی بە باشترین راهێنەر دیاریکراوە.
رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی لەلایەن 33 راگەیاندنکارەوە باشترین 50 راهێنەری ئێستای تۆپی پێی دەستنیشانکردووە و پیپ گواردیۆلا بە باشترین راهێنەر دەستنیشانکردووە، لە کاتێکدا گواردیۆلا لەم وەرزە بە دەست بەتاڵی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەرچووە و هێشتا مسۆگەر نییە وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن یان نا.