سه‌رۆكی یانه‌یه‌كی به‌شداربووی خولی نایابی كوردستان تیروركرا
سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكووری به‌شداربووی له خولی نایابی كوردستان له شاری كه‌ركووك له كاتی چوونی بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 ئایاری 2017، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووك زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه محه‌مه‌د یوونس جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گازی باكووره لە نزیک بازگەی 1ـی حوزەیران لە باشووری کەرکووک له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوه‌وه دەستڕێژی گولـله‌ی لێده‌كرێت و هاوشانی پاسه‌وانێكی ده‌كوژرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای کەرکووک، هیچ زانیارییەکان لەبارەی رووداوەکە نەخستووەتە روو، ئه‌م رووداوه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ یانه‌ی گازی باكوور له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق یارییه‌كی چاره‌نووسسازی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌وره‌ی هاوشاری هه‌یه.