سه‌ربڕه مه‌ترسیداره‌كه‌ی داعش ده‌ركه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئوسترالیا رایگه‌یاند" ئه‌و چه‌كداره ناسراوه‌ی داعش كه به "خالید شه‌روف" ناسراوه و پێشتر وابڵاوكرابووه‌وه كه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كوژراوه، ڤیدۆیه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه منداڵێك فێری چۆنییه‌تی كوشتن و سه‌ربرینی ئوسترالییه‌كان ده‌كات. ئامانجی له‌و كاره‌ش فرۆشتنی ڤیدیۆكه‌یه به میدیاكانی ئوسترالیا، به‌ڵام هه‌موو كه‌ناڵه‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ڤیدیۆكه‌ی لێبكرن.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئوسترالیا بڵاویكرده‌وه كه له ڤیدیۆكه‌دا كه‌سێك ده‌بینرێت كه هه‌ڵواسراوه و منداڵێكیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌رمه راوه‌ستاوه كه جل و به‌رگێكی پرته‌قاڵی له به‌ردایه و له‌سه‌ر گه‌ردنی نووسراوه ئه‌م پیاوه "خیانه‌تكاره".
داپیری ئه‌و منداڵه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌و منداڵه به ئامۆژگاری باوكی هه‌ڕه‌شه له ئوسترالییه‌كان ده‌كات و ئه‌و نه‌وه‌كه‌می ده‌ستخه‌ڕۆكردووه و بۆ بانگه‌شه‌ی میدیایی و ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی به‌كاری ده‌هێنێت".
ڤیدۆكه رۆژی 30/4/2017 له ئوسترالیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌نگی "خالید مه‌شروف" ده‌بیسترێت كه پرسیار ی كوشتنی"كافره‌كان" له "حه‌مزه"ـی كوڕی ده‌پرسێت كه ته‌مه‌نی ته‌نها شه‌ش ساڵانه ".
منداڵه‌كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوو ده‌مانچه و چه‌قۆیه‌كی پێییه و هه‌ڕه‌شه ده‌كات، ده‌نگێكیش له دووره‌وه دێت و لێی ده‌پرسێت" چۆن ئوسترالییه‌كان ده‌كوژیت؟".
شه‌روف، یه‌كه‌م ئوسترالییه كه ساڵی 2014 وڵاتینامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی یاسای تیرۆر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته روویدا كه میدیاكان وێنه‌ی منداڵێكی دیكه‌ی خالیدیان بڵاوكرده‌وه كه سه‌رێكی بڕاوی به ده‌سته‌وه بوو.
كارین نیتلتۆن كه ساڵی 2013 تارای كچی و نه‌وه‌كانی وڵاتیان جێهێشت و چوونه سووریا تا په‌یوه‌ندی به خالیده‌وه بكه‌ن، ده‌ڵێت" تووشی شۆك بووم كاتێك دوایین بڵاوكراوه‌ی ڤیدیۆیی خالیدم بینووه، چونكه پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه كوژراوه".
نیتلتۆن به كه‌ناڵی فه‌رمی ئوسترالیای گوتووه" هه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای ڤیدیۆكه بكات هه‌ست ده‌كات "حه‌مزه" تیرۆریستێكی بچووكه، ناتوانم پێشبینی ئه‌وه‌بكه‌م باوكی چۆن وای له‌و منداڵه كردووه ، من به راستی تێناگه‌م!".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" حه‌مزه منداڵ بوو ده‌مبرده مه‌له‌وانی و فێری گۆرانیم ده‌كرد".
به‌رده‌وام نیتلتۆن هه‌وڵده‌دات، هه‌ر پێنج نه‌وه‌كه‌ی كه سیانیان كوڕن و دووانیان كچن بگه‌ڕێنێته‌وه ئوسترالیا، ده‌ڵێت ئه‌وان نه‌بوونه‌ته داعش و باوكیان ناچاری ئه‌و كارانه‌ی كردوون.
ده‌ڵێت " ناهێڵم له ده‌ستم بچن، ئه‌وان منداڵن و ئه‌گه‌ر هاوكاری بكرێن له رووی ده‌روونی و ته‌ندرووستییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".