كوردستان24 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چێته گوندی حه‌كۆی كوردنشین لە ئەرمینیا
K24 - ئەرمینیا
حه‌كۆ گوندێكی كورد نشینه له باشووری ئه‌رمینیا، كه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له 300 ماڵی كوردانی ئێزیدی به‌هۆی زوڵم و زۆری له خاكی توركیاوه كۆچیان كرد و له‌م گونده گیرسانه‌وه، خه‌ڵكی گوندی حه‌كۆ ئه‌گه‌رچی به كاری ئاژه‌ڵداری خه‌ریكبوون، لێ چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوداری پێشكه‌ش به بزاڤی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی كوردی كردووه، له‌به‌ر چاوكراوه‌یی و زیندویی دانیشتوانی، ساڵی 1956 مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌ردانی ئه‌م گونده‌كه ده‌كات و وانه‌یه‌كی گرنگی كوردایه‌تی و ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یان بۆ جێ ده‌هێڵێت.