ئاسایشی کەرکووك: لەسەر كوژرانی محەمەد یونس دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە

"هیچ سەرەداوێکمان دەست نەکەوتووە"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

فەرھاد حەمە عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 لەبارەی کوژرانی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور رایگەیاند، محەمەد یونس، جێگری  بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور لە نزیک بازگەی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکووک کوژراوە، هاوکات هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

 گوتیشی بوونی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی حەویجە و نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە پارێزگای کەرکووک کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئەو پارێزگایە هەیە.