ئه‌ردۆغان گه‌ڕایه‌وه ناو پارته‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/5/2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ئه‌نقه‌ره، دوای 979 رۆژ له جێهێشتنی، به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو پارته‌كه‌ی واژۆكرد.
ئه‌مرۆ ئه‌ردۆغان گه‌یشته باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و پارته‌ی كه خۆی ساڵی 2001 دایمه‌زراندو ئاماده‌ی ئاهه‌نگێك بوو كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سازكرابوو.
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، به یاوه‌ری سه‌میحه یڵدرمی هاوسه‌ری و نوره‌دین چانیكلی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و عائیشه نور جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران، له باره‌گای سه‌ره‌كی پارته‌كه پێشوازییان له سه‌رۆككۆمار كرد.
ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو زۆرینه‌ی گه‌لی توركیا ده‌نگیان به "به‌ڵێ" بۆ گۆڕینی دابوو. به گوێره‌ی یه‌كیك له برگه‌كانی گۆڕانكارییه‌كه رێگه به سه‌رۆككۆمار ده‌دات به ئه‌ندامی پارته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.