گۆڕان هۆكاره‌كانی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر، كه له جێگای پارێزگار ده‌ستنیشان كرابوو، روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "داهاتی سلێمانی بۆ پارێزگای سلێمانی نییه".
له راگه‌یه‌ندراوێگی 7 خاڵیدا، فراكسیۆنی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر، په‌یوه‌ندی به نا شه‌فافی داهاتی سلێمانی و هه‌یه له‌و پارێزگایه.
پێشتریش په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، كه مانگانه له 40 ملیۆن دۆلار زیاتره.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، زیاتر له 1100 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌ستاون و پاره‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه و وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان باسی ده‌كات، ده‌بێته هۆی وێرانبوونی پرۆژه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دابه‌شنه‌كردنی به‌شه سووته‌مه‌نی ساڵانه‌ی هاووڵاتییان، خراپی و كه‌موكورتی له كه‌رته‌كانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده، دوو هۆكاری دیكه‌ی ده‌ست له كێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادرن.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌تی جێبه‌جێ نه‌كراوه و پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌راوێز خراوه.
ئه‌مڕۆ سه‌ردار قادر، كه له جێگای پارێزگاری سلێمانی كاره‌كانی رایی ده‌كر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی نه‌بوونی پارێزگاری له‌و پارێزگایه‌دا قووڵتر ده‌كاته‌وه.