دواى چوار ساڵ وێنه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌ك به‌ر له كوژرانى بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى سوپاى ئه‌مريكا، چه‌ند گرته‌يه‌كى ده‌گمه‌نى بڵاوكرده‌وه, كه تێيدا وێنه‌گرێكى سوپا چه‌ند چركه‌يه‌ك به‌ر له كوژرانى چركاندوونى.
هه‌رچه‌نده وێنه‌كان له 2013 و له كاتى راهێنانى سه‌ربازانى ئه‌مريكا له ئه‌فغانستان گيراوون، به‌ڵام گۆڤاره‌كه دواى چوار ساڵ له كوژرانى وێنه‌گره‌كه بڵاويكردوونه‌ته‌وه.
هێلدا كلايتۆن، وێنه‌كانى به چه‌ند چركه‌يه‌ك به‌ر له مردنى گرتوون.
كلايتۆن, وه‌ك وێنه‌گر له‌گه‌ڵ ليواى چواره‌مى زرێپۆشه‌كانى ئه‌مريكا له ئه‌فغانستان كاريكردووه.
له كاتى مه‌شقكردندا, له 2013 به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى گوله هاونێك له نزيك گرووپه‌كه‌يان كوژراوه.