بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان یەكێتی چەند پڕۆژەیەك ئامادە دەكات

فراكسیۆنی پارتی: ھەر کاتێک کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو کەسە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری بکرێت لاریمان نییە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان چەند پرۆژەیەکی ئامادەکردووە کە بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوە بکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، بێ کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکێتی رازی نابێت ریفراندۆم ئەنجامبدرێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، کێشەی پەرلەمان پەیوەندی بە کەسێکەوە ھەیە، ھەر کاتێک کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو کەسە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری بکرێت لاریان نییە.