بڵاوبوونەوەی كتێبەكەی مام جەلال بەشێك لە یەكێتییەكان نیگەران دەكات

K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی لە رۆژی 1 ئەم مانگە كتێبی بیرەوەرییەكانی "مام جەلال-دیداری تەمەن" لەلایەن سەڵاح رەشید بڵاوكرایەوە، نیگەرانی بەشێك لە سەركردە و كادیرانی یەكێتی بەدوای خۆیدا ھێنا، ماڵپەڕێكی سەر بە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی، لەسەر بڵاوكردنەوەی كتێبەكە ھاتەدەنگ و دەڵێ: "ئایا، سه‌ڵاح ره‌شید، نامه‌ی (مام جه‌لال)ی پێیه، كه ده‌سه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێدابێ؟ ئه‌ی بۆچی هه‌تا (مام) ته‌ندروستی باش بوو، نه‌یتوانی كتێبه‌كه بڵاوبكاته‌وه؟.
لەو كتێبەدا باس لە مێژووی ئاڵای شۆڕش و پەیوەندی مەلا بەختیار لەگەڵ ئارام كراوە كە سەركردەیەكی كۆمەڵەی رەنجدەران و یەكێتی بوو، تێیدا ھاتووە: "مه‌لا به‌ختیارو سالار، فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ئارامه‌وه نه‌بووە" لەسەر ئەم دێرە ماڵپەڕی چاودێری سەر بە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە وتارێكدا لە ژێرناوی "سەڵاح رەشید قەتماغەی برینەكانی بە كتێبی مام جەلال ھەڵدەداتەوە" چەند پرسیارێك ئاراستەی سەڵاح رەشید دەكات وەك ئامادەكاری كتێبی "دیداری ته‌مه‌ن له‌لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری" ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتی:.. ئێمە دەپرسین یەكەم ئایا، سه‌ڵاح ره‌شید، نامه‌ی (مام جه‌لال)ی پێیه، كه ده‌سه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێدابێ؟ دووەم ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دابێ، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئه‌ی ئایه هاوسه‌ر، یان كوڕه‌كانی مام جه‌لال، یان كه‌سێكی راسپێردراوی تر، له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه، هه‌یه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، رازیبوبێ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه؟ پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌ی سه‌لاح، بۆچی كوت‌و مت له‌مكاته‌دا، كتێبه‌كه چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه؟ ئه‌ی بۆچی هه‌تا (مام) ته‌ندروستی باش بوو، نه‌یتوانی كتێبه‌كه بڵاوبكاته‌وه؟ كه‌وابێ.. مام، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه، كتێبه‌كه بڵاوبكرێته‌وه، چونكه، (مام) زانیویه‌تی، چاوپێكه‌وتنه‌كه، وه‌كو وه‌سیه‌تنامه وایه، هه‌لومه‌رجیش لای (مام) قه‌ت له‌بار نه‌بووه، كۆمه‌ڵێك راستی هه‌بووه له‌دووتوێی وه‌ڵامه‌كاندا، بڵاوبكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕی ناوخۆی دوای راپه‌ڕینیش (1994-1998) مام رێگه‌ی نه‌داوه سه‌ڵاح بڵاوی بكاته‌وه، چ جای بۆ ئێستا، كه هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاری ئاڵۆزی سیاسی له‌ئارادایه. هه‌روه‌ها (مام)یش جارێ نه‌خۆشه".
لە بەشێكی دیكەدا ئەو ماڵپەڕە دەنووسێت: "سه‌ڵاح، به‌م بڕیاره‌ی كه له‌مكاته‌دا كتێبه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌تپارێز نه‌بوو. به‌ڵكو په‌یمانشكێنیش بوو. ته‌نانه‌ت ویژدانی (مام)یشی ئازارداوه، به‌تایبه‌تی كه (مام جه‌لال) خۆی پێیراگه‌یاندووه (كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نیه).
بێینه‌وه سه‌ر مانشێته‌كه‌ی ئاوێنه كه مام وتویه‌تی (مه‌لا به‌ختیارو سالار عه‌زیز فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕه‌ی ئارامه‌وه نه‌بوو).
لە كۆتایی وتارەكەدا ھاتووە: "مێژووی جیابونه‌وه‌كان به‌گشتی، هی (ئاڵای شۆڕش)یش، به‌سه‌رهاتی كراوه‌ن و له بابه‌تی كتێبێك و چاوپێكه‌وتنه‌كان، كۆتایی راستیه‌كان نین. له‌ناو ئه‌و جیابونه‌وانه‌دا.. رووداوی زۆری مه‌ترسیدارو باش و تاوانیش ئه‌نجامدراوون. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، هه‌موولایه‌ك ده‌رسیان لێوه‌رگرتون. ئه‌وه‌ی ده‌رسی لێوه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وكه‌سانه‌ن، ئێستا خوێ ئه‌كه‌ن به‌برینه‌كاندا ده‌كه‌ن. مه‌رامه‌كانیش له‌مكاتی گه‌رمبوونی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه سه‌رنه‌گرێ!! سه‌باره‌ت به‌وه‌ی (مه‌لا به‌ختیارو سالار، فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ئارامه‌وه نه‌بوبێ) له‌نێوان ئه‌وكاته‌ی مام ئه‌م وه‌ڵامه‌ی داوه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستا، چه‌ندین هه‌لومه‌رج گۆڕاون. ته‌نها ده‌پرسین: كێ هه‌یه له مه‌لا به‌ختیارو له سالار عه‌زیز و هاوڕێكانی شه‌هید ئارام، زیاتر پابه‌ندی به‌ها جوانه‌كانی هاوڕێ شه‌هیده‌كانیان بن".