پاڵێوراوی پارێزگاران لە كوردستان بەڵێن بە گەنجانی كورد دەدات

ھیچ ئاماژەیەكی بە مافی كەمە نەتەوەییەكان، بەتایبەتی پرسی كورد نەكرد
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئێبراھیم رەئیسی پاڵێوراوی سەرەكی پارێزگاران بۆ سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانەكەی بۆ دوو پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان، پارێزگای سنە و كرماشان بەڵێنی چارەسەركردنی بێكارییدا و گووتیشی جیاوازی دەكات لە نێوان كۆڵبەری و قاچاغچییە گەورەكان.

رەئیسی لە سەردانەكەی بۆ كرماشان و سنە ھیچ ئاماژەیەكی بە مافی كەمە نەتەوەییەكان، بەتایبەتی پرسی كورد نەكرد.

ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی 19 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.