ئاماری تەواوی كرێكاران نادرێتە حكوومەت

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە ھەرێمی كوردستان بەشێك لە كۆمپانیاكان و كارگەكان، ئامار و ژمارەی تەواوی كرێكارەكانیان نادەنە حكوومەت.

وەزارەتی كار و كارو باری كۆمەڵایەتیش گلەیی لە خاوەن كۆمپانیا و تەنانەت خودی كرێكارانیش دەكات، كە ناویان له‌ سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار ناكەن، ئه‌و كاره‌شیان وه‌ك خۆ دزینه‌وه‌ له‌ باج ناوده‌بات.

لە بەرامبەردا خاوەن كۆمپانیایەك، حكوومه‌ت به‌ كه‌مته‌رخەم ده‌زانێت و ده‌ڵێت، حكوومەت تەنیا ناو تۆمار دەكات و تاوەكو ئێستا سەردانی نەكردوون بۆ ئەوەی لە رووی تەندروستی و دابینكردنی كۆمەڵێك ماف، به‌دواداچوون بكات.